Berk Özkan
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، توشیمیتسو موتێگی کرد.
پێشوازییەکەی ئەردۆغان لە مۆتێگی لە کۆشکی وەحدەددین-ی شاری ئیستانبوڵ و دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو-ش ئامادەی پێشوازییەکە بوو.