Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌ركرده‌ی رووخێنراوی عێراق سه‌دام حسه‌ین رێككه‌وتنی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌دامدا هات به‌سه‌ر ئه‌ویشدا دێت.
روحانی له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 38همین ساڵیادی جه‌نگی ئێران-عێراقدا له تارانی پایته‌خت وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌وتاره‌كه‌یدا كه به‌رله هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌هواز پێشكه‌شی كرد، روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای 38 ساڵ رووبه‌ڕووی ئه‌و لایه‌نه بوونه‌ته‌وه كه هانی سه‌ددامی ده‌دا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌مریكا دوای 12 ساڵ له گه‌مارۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشت و بۆ ته‌نها یه‌ك رسته، ماوه‌ی 17 رۆژ ئاماده‌بووانی سه‌ر مێزه‌كه چاوه‌ڕوانیان كرد.
روحانی جه‌ختیكرده‌وه كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی جیهان و ناوچه‌كه‌دایه و گوتی، "به‌ڵام چیرۆكی سه‌ددام لێره‌دا دووباره بووه‌وه و جه‌نگه‌كه‌ی پێش 38 ساڵ ده‌ستیپێكرده‌وه. به‌ڵام ئه‌وكاته شه‌ڕی وڵاتێك بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كاری ده‌كرد، ئیدی ئه‌مڕۆ جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت نه‌ماوه. ئه‌مریكا راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی گه‌لی ئێران وه‌ستاوه".
روحانی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌ركرده‌ی رووخێنراوی عێراق سه‌دام حسه‌ین رێككه‌وتنی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌دامدا هات به‌سه‌ر ئه‌ویشدا دێت.
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران-عێراق كه 22ی ئه‌یلوولی 1980 تا 20ی ئابی 1988 به‌رده‌وامبوو، به یه‌كێك له گرنگترین رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی 20هم داده‌نرێت.
گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كه به‌هۆی كێشه‌ی سنوور و رێگای ئاوییه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندبوو، له‌ساڵی 1975 له‌سه‌رده‌می شای ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی به‌ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر تا راده‌یه‌ك هێوربووبووهوه. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی جه‌زائیردا، شۆڕشی ئێران به‌سه‌ركردایه‌تیی خومه‌ینی ئه‌نجامدرا و بووه هۆی تێكچوونی سه‌رجه‌م پرده‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئیدی سه‌دام حوسه‌ین كه له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌وه پشتگیریی ده‌كرا، جه‌نگی دژی ئێران راگه‌یاند.
هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان به بۆردومانكردنی پایته‌ختی یه‌كتری كرد. جه‌نگه‌كه زیانێكی زۆر گیانی و مادیی لێكهوتهوه و هه‌ردوو وڵات به‌پابه‌ندبوون به بڕیاری ژماره 598ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 20ی ئابی 1988دا كۆتاییان به جه‌نگه‌كه هێنا.