Ali Mukarrem Garip,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
كه‌ركووك - AA
دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی گوند و ناحیه‌كانی سه‌ربه قەزای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوی کەرکووکی له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستپێكرد، خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه به ئاڵای سپییه‌وه په‌نا بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌به‌ن.
له لێدوانه‌كانیاندا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله رایانگه‌یاندووه کە له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی ئه‌گه‌ری خۆحه‌شاردانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانیاندا و هێرشه‌كانی سوپای عێراق، هه‌ڵاتوون و ماڵ‌وحاڵیان به‌جێهێشتووه.
حه‌فسه جومه‌یلی كه له گوندی حومهیراوه هه‌ڵاتووه ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش له نزیك گونده‌كه‌یان خۆیان حه‌شارداوه.
حەفسە جومه‌یلی گوتی: "له ترسی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش نه‌مانكوژن رامانكرد. ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش له نزیك گونده‌كه‌مان خۆیان حه‌شارداوه".
حەفسە جومەیلی ئاماژەی بەوە دا لەگەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی حەویجەوە گوشارەکان بۆ سەریان زیادی کرد و گوتی: "دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە چەکدارانی داعش بە زۆرەملێ دەیانەویست کوڕەکەم بەرن بۆ شەڕ و کاتێک کوڕەکەم ئەوەی رەتکردەوە لەبەرچاوی من ئەشکەنجەیان دا".
ناوبراو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە چەند ساڵە هاووڵاتییانی حەویجە لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین و گوتی: "ئەوە ژیان نییە ئێمە تیایدا دەژین تاکو ناوچەکەمان لەو رێکخراوە تیرۆریستیە پاک نەکرێتەوە. چەند ساڵە لە خۆراکە هەرە بنەڕەتییەکانیش بێبەشین. ناتوانین سادەترین میوە بدەینە منداڵەکانیشمان".
دوای ئەوەی پێنجی ئەم مانگە راگەیەنرا کە شارۆچکەی حەویجە لە داعش پاککرایەوە، دوینێ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ سەر ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان لە گوند و ناحیەکانی سەر بە قەزاکە حەشارداوە.