Mazın Asad
25 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەیلوول بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییەکەدا، ھەردوو سەرکردە تاوتوێ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکەیان کرد و ئاڵۆگۆڕی بیروڕاشیان لەسەر قۆناغی ئاستانا کرد.
ئەردۆغان و پوتین ئاماژەیان بە گشتپرسی ھەرێمی کوردستان کرد و جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا کردەوە.
ھاوکات ھەردوو سەرکردە کۆکبوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەیلوول لە ئەنقەرە بۆ تاوتوێکردنی دوا پیشھاتەکانی ناوچەکە.