Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە کۆشکی کۆنستانتین کۆبوونەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پوتین، ئاماژەی بۆ گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا کرد و رایگەیاند: ''باوەڕام وایە بەو هەنگاوەی ئێستامان و ئەو هەنگاوانەی لەداهاتوودا دەینێین، دەچینە قۆناغێکی زۆر جیاوازترەوە. لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە ١٥ی تەمووزدا پەیوەندیکردنی ئێوە بە ئێمەوە هەموو شاندەکەمان و گەلەکەشمانی دڵخۆش کرد''.
ئەردۆغان گوتیشی: "خۆشحاڵین به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانه‌دا ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای راوێژكاری ده‌كه‌ین. چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوانمان ده‌خرێنه به‌ر باس و ناوچه‌كه‌یش له‌ڕووی سیاسییه‌وه چاوه‌ڕوانیی زۆری له ئێمه‌یه. باوه‌ڕم وایه هه‌وڵه‌كانمان یاریده‌ده‌ر ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه".
سەرکۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گوتی: "وەک ناوچەیەکی سیاسی چاوەڕوانیمان لێدەکرێت، لەو باوەڕەیەدام گفتوگۆکانمان ببێتە هۆکارێک بۆچارەسەری کێشەی ناوچەکەش".
لای خۆیشییەوە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند: "هاتنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ رووسیا سەرەڕای ئەو دۆخە ناڕەحەتەی لەسیاسەتی ناوخۆی تورکیادا هەیە، نیشانەیەکە بۆ ئەوەی هەردوولا خوازیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیانن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتەکەی بە قازانجی گەلی هەردوو وڵات دەبێت".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی رووسیا ئه‌وه‌یه كه دژی هه‌ر جۆره هه‌وڵێكه پێشێلی ده‌ستوور بكات و گوتی: "هیوادارم له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی ئێوه‌دا گه‌لی توركیا به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا سه‌ركه‌وێت".