Sangar Hamad Azeez
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
نەتەوە یەکگرتووەکان: "بەهۆی پێکدادانەکان و داخستنی دەروازەی کاستلۆ لە رۆژهەڵاتی حەلەب و رێگەکانی خانەسەر لە رۆژئاوای شارەکە نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی لە ژێر گەمارۆدان".
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێف، گوتەبێژی نووسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، یانس لایرکی گوتی: "بەهۆی داخستنی دەروازەی کاستیلۆ لە رۆژهەڵاتی حەلەب ٢٧٥ هەزار هاووڵاتی گەمارۆدراون".
ناوبراو گوتیشی: "بەهۆی داخستنی دەروازەی کاستلۆ لە رۆژهەڵاتی حەلەب و رێگەکانی خانەسەر نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی گەمارۆدراون پێویستە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بە پەلە یارمەتی مرۆییان بە دەست بگات".