Ruslan Rehimov
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
گوللـەتۆپێک لە نزیک ئەو رۆژنامەنووسە تورکانەی کە بەمەبەستی تۆمارکردنی دیمەنی ھێرشی سوپای ئەرمینیا بۆ سەر ناوچە سڤیل نشینەکانی ئازەربایجان گەیشتبوونە شاری تەرتەر، کەوتەخوارەوە.
گوللـەتۆپێک لە نزیک تیمەکانی رۆژنامەوانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تەرەتە و ئیھا کە بەمەبەستی رۆماڵکردنی پێشھاتەکان لە ناوچەکەدا بوون، کەوتەخوارەوە.
رۆژنامەنووسان لە کاتی ھێرشەکەدا ھیچ زیانێکی بەرنەکەوت.
دوێنێ سوپای ئەرمینیا دوو ھەزار گوللـەتۆپی ئاراستەی شاری تەرتەر کردبوو، بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری شوێنی نیشتەجێبوون و مولکی گشتی لەو شارە زیانیان بەرکەوتووە.