Sayed Khodaiberdi Sadat
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2021
کابول - AA
لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆسەر کارگەیەکی گەچ لە ویلایەتی نەنگەرھار لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان، حەوت کرێکار کوژران.
بەڕێوەبەری ئاسایشی نەنگەرھار، جومعە گوڵ هیممەت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر کارگەی گەچ لە شارۆچکەی سورحرۆد.
جومعە گوڵ هیممەت باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەدا، حەوت کرێکار کوژراون.
بریکاری شورای ویلایەتی جومعە گوڵ هیممەت، نیلوفەر عەزیز باسی لەوە کرد کە ئەو کرێکارانەی لە هێرشەکەدا، شیعەی هازارا-ن، لەبەرئەوە پێدەچێت ئەو کارە رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئەنجامیان دابێت.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
لە ماوەی رابردوودا، هێرشی تیرۆریستیی لە سەرانسەری ئەفغانستاندا، رووی لە هەڵکشان کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری جەلال ئاباد ناوەندی ویلایەتی نەنگەرھار پزیشکێک لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکدا گیانی لەدەست دا.