Zana Natık Kerem
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
کابول ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری بۆسەر ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتی سەرپول باکووری ئەو وڵاتە، حەوت کارمەندی ئەمنی کوژران.
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەیتتد پرێس بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی ویلایەتی سەرپول، محەمەد نور رەحمانی لە لێدوانێکدا رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ھێرشەکە دەرنگانی شەوی رابردوو لە لایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە کراوەتە سەر ھێزێکی ئەمنی کە ئەرکی پاراستنی بیرە نەوتییەکان بووە لە نزیک ناوەندی ویلایەت.
بە گوتەی محەمەد نور رەحمانی لە ئاکامی ھێرشەکەدا، حەوت کارمەندی ئەمنی کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکەدا رانەگەیاندووە.