Gülbin Yıldırım,Rewa Mahmut Hasan
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
حکوومەتی ئەمریکا بەتۆمەتی پشتگیریکردن و بەرەوپێشبردنی چەکی کیمیایی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دوو هاووڵاتی عێراقی خستە لیستی رەشەوە.
لەراگەیەندراوێکی ئۆفیسی کۆنترۆڵی بوونەوەرە بیانییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو هاووڵاتی عێراقی سەلمان عەبدولخافی جەبوریو مەروان ئیبراهیم حسێن عەزیزەویەل خراونەتە لیستی رەشەوە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە لەرێی چالاکی چەکی کیمیاییەوە.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە ئامانج لە سەپاندنی ئەو سزایانەدا، بەرپێگرتنە لە پێشکەوتنی چەکی کیمیایی داعش و ئاماژە بەوە کراوە کە کە جبوری لە ٢٠١٥ ەوە تائێستا لە شاری کەرکووک بەناوی داعشەوە کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و چەکی کیمیایی بەڕێوەبردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ئەلجەبوری لە ٢٠٠٣ دا پەیوەندی بە ریزەکانی قاعیدەوە کردوە و لە سووریا مەشقی لەسەر چەکی کیمیایی پێکراوە.