Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
هه‌واڵگریی نهێنیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپدا تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی تۆمارنه‌كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی Wall Street Journal ی ئه‌مریكی، هه‌واڵگریی نهێنی ره‌هه‌ندێكی نوێی به بابه‌تی تۆماره ده‌نگییه‌كان به‌خشیوه كه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی له ئه‌مریكا به‌م دواییه زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه.
به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی نهێنی ئه‌مریكا كه له‌سه‌ر داواكاریی رۆژنامه‌كه به مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رگرتن روونكردنه‌وه‌ی داوه رایگه‌یاندووه، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپدا تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی یان شتێكی هاوشێوه تۆمارنه‌كراوه.
به‌وپێیه هه‌واڵگریی نهێنی ره‌هه‌ندێكی نوێی به‌خشی به بابه‌تی سیخوڕییه‌كانی كۆشی سپی و دانانی ئامێری گوێگرتنی سیخوڕی بۆ به‌رپرسان.
ئەو مشتومڕەی سەرەتا بە تۆمارکردن یان تۆمارنەکردنی کۆبوونەوەکەی مانگی کانوونی دووەمی نێوان ترەمپ و بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای)، جەیمس کۆمی، لە کۆشکی سپی دەستیپێکرد، دوای ئەوەی کە ترەمپ رایگەیاند ''رەنگە تۆماری دەنگی بڵاوبکاتەوە'' توندتر ببوو.
لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی کۆشکی سپی، شان سپایسەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا، جارێكی دیکە وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بوونی تۆماری دەنگی نێوان ترەمپ و کۆمی نەدایەوە.
سپایسەر پێشتریش بەروونی وەڵامی پرسیارەکانی نەدابوویەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو لەدوای روونکردنەوەکەی دۆناڵد ترەمپەوە کە رایگەیاندووە ''رەنگە تۆماری دەنگی بڵاوبکاتەوە'' هیچ شتێکی دیکە لەوبارەیەوە، ناڵێت.