Betül Yürük
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
نیویۆرک - AA
لە ئاکامی هێرشی چەکدارییدا بۆسەر مارکێتێک لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا، ١٠ کەس کوژران.
بەشی پۆلیسی بۆڵدەر، بڵاویکردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر مارکێتێک لە شاری بۆڵدەر کوژران، بەرزبووەتەوە بۆ ١٠ کەس.
دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە هێرشبەرەکە تەقەی لە پۆلیسیش کردووە و پۆلیسێکی کوشتووە.
لە کاتێکدا بەرپرسان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، ئەنجامدەری هێرشەکە بە برینداری دەستگیرکراوە.
هێشتا ناسنامەی ئەنجامدەری ئەو هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە روونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووتەوە، باسی لەوە کردووە کە سەبارەت بە هێرشە چەکدارییەکە زانیاریی دراوە بە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن.