Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی باجی راگه‌یاندنی په‌یامنێری ته‌له‌ڤیزیۆنی سی ئێن ئێن، جیم ئاكۆستای هه‌ڵپه‌سارد كه به‌وه ناسراوه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كاندا پرسیاری توند ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.
په‌یامنێری سی ئێن ئێن، جیم ئاكۆستا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه رێگه‌یان نه‌داوه بچێته كۆشكی سپییه‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆشكی سپی له كاتێكدایه كه دوێنێ له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی گرژی له نێوان جیم ئاكۆستا و دۆناڵد تره‌مپ دروست بوو.
جیم ئاكۆستا رایگه‌یاند "كه‌مێک پێش ئێستا رێگه نه‌درا بچمه كۆشكی سپییه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نهێنی ئاگاداری كردم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ناتوانم بچمه كۆشكی سپییه‌وه بۆ به‌رنامه تایبه‌ته‌كه‌م كه كاتژمێر 20:00 به‌رێوه‌ده‌چێت".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌باره‌ت به په‌یامنێری سی ئێن ئێن ده‌ركراوه.
سارا ساندەرز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جیم ئاكۆستا له میانی دروستبوونی گرژی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ-دا ده‌ستی له كارمه‌ندێكی كۆشكی سپییه‌وه داوه كه هه‌وڵیداوه مایكرۆفۆنه‌كه‌ی لێوه‌رگرێت و گوتی: "سه‌رۆك تره‌مپ به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و پرسیاره توندانه ده‌كات كه ئاراسته‌ی ده‌كرێن، به‌ڵام ئێمه رێگه‌ناده‌ین ده‌ست له خانمێكی گه‌نج بدرێت كه له كۆشكی سپی ته‌نها كاره‌كه‌ی ده‌كات".
سارا ساندەرز هەروەها بانگه‌شه‌كانی جیم ئاكۆستای به‌درۆخسته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و گوتانه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكردبووه.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گرژی له نێوان تره‌مپ و ئاكۆستا روویدا، ترمپ به ئاكۆستای گوت "سی ئێن ئێن ده‌بێت شه‌رم بكات كه كار به تۆ ده‌كات. كه‌سێكی توند و خراپیت. نابێت كار بۆ سی ئێن ئێن بكه‌یت".
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تره‌مپ به‌تایبه‌تی له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كاندا سی ئێن ئێن ده‌كاته ئامانج كه ناو به‌ناو هه‌واڵی ره‌خنه‌ئامێزی له‌باره‌وه بڵاوده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كاته‌وه.