Dildar Baykan
08 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2021
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، زۆربەی ئەو پارە نهێنیە ئازادکراوە کە دراوە بە هاککەرانی کۆمپیوتەر کە مانگی رابردوو هێرشی ئەلیکترۆنییان کردووەتە سەر کۆمپانیای کۆلۆنیال پایپڵاین.
جێگری وەزیری دادی ئەمریکا، لیسا مۆناکۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، باسی لەوە کرد کە ئەو ملیۆنەها دۆلارە پارە نهێنیەی دراوە بە تۆڕی هاککەران بەناوی ''دارکساید'' کە ئەو هێرشی ئەلیکترۆنیەیان ئەنجام دەدا، وەرگیراوەتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی (FBI)، پاوڵ ئاباتی لە هەمان کۆنگرەی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە دەست بەسەر ئەو جزدانی بیتکۆینەدا گیراوە کە دارکساید بەکاریهێناوە بۆ داواکردنی بەراگێڕی لە کۆمپانیای کۆلۆنیال پایپڵاین.
هیچ وردەکاریەک نەخراوەتەڕوو سەبارەت بە بڕی تەواوی ئەو پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە.
کۆمپانیای کۆڵۆنیاڵ پایپڵاین کە نزیکەی سەدا ٤٥ی پێداویستی نەوتی بەری خۆرهەڵاتی ئەمریکا دابین دەکات، مانگی رابردوو بووە ئامانجی هێرشی ئەلیکترۆنی ئەو هاککەرانەی داوای بەراگێڕییان دەکرد.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای کۆلۆنیال پایپڵاین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، باسی لەوە کردبوو کە لە پێناو رزگارکردنی داتا ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیاکە بە بەهای چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار، بیتکۆینیان وەک بەراگێڕی داوەتە هاککەرەکان.