Dildar Baykan
08 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2021
واشنتۆن - AA
پێش لووتکەی ناتۆ کە لە ١٤ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ کرد.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێش لووتکەکەی ١٤ی حوزەیران، ئەمڕۆ جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد لە یانس ستولتنبێرگ.
گوتەبێژی کۆشکی سپی باسی لەوە کرد کە جۆ بایدن بە بەهێزی بەڵێنەکەی بۆ لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی نوێ کردووەتەوە بۆ ئەو سەرکەوتنانەی کە ناتۆ ٧٠ ساڵە لە پاراستنی ئاسایش و دیموکراسیی بەدەستیهێناوە و گوتی: ''بایدن و ستولتنبێرگ هاوڕابوون لەبارەی گرنگیی هەوڵی ٢٠٣٠ی ناتۆ بۆ گونجاندنی پەیمانەکە لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسی نێو نەتەوەییەکان، وەک رکابەرایەتی ستراتیجیی، گۆڕانی ئاووهەوا و هێرشی ئەلیکترۆنی''.
جێن ساکی هەروەها باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە خەرجییەکانی بەرگریی ناتۆ و وەبەرهێنان بۆ بەرگریی هاوبەش کراوە و گوتی: ''بایدن و ستولتنبێرگ باسیان لەو هەوڵانە کرد کە درێژەیان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئاشتیی دیپلۆماسیی و وەبەرهێنانی ٢٠ ساڵە بۆ ئەفغانستان''.