Mazın Asad
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
بوداپەشتە - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان کاردانەوەی بەرامبەر بە رەخنە ناحەقەکانی یەکێتی ئەورووپا دەرھەق بە تورکیا نیشاندا و گوتی: "بەدەستی خۆمان ئاسایشی خۆمان دەدەینە دەست تورکەکان و لەسەر بابەتە بێ بایەخەکان رەخنەیان لێدەگرین و پەلاماریان دەدەین و ئیدانەیان دەکەین. ئەمە سیاسەتێکی ژیرانە نییە".
ئۆربان لە گوتاری ھەفتانەی لە رادیۆی حکوومی Kossuthی وڵاتەکەی، ھەڵسەنگاندنی لەسەر قەیرانی پەنابەران و چەند پرسێکی دیکە کرد.
سەرۆکوەزیرانی ھەنگاریا ئاماژەی بەوە دا کە لە زۆرێک لە بابەتەکاندا یەکێتی ئەورووپا بە ناحەقی رەخنە لە تورکیا دەگرێت و گوتیشی: "پێویستە لەگەڵ تورکەکان رێک بکەوین. بەدەستی خۆمان ئاسایشی خۆمان دەدەینە دەست تورکەکان و لەسەر بابەتە بێ بابەخەکان رەخنەیان لێدەگریم و پەلاماریان دەدەین و ئیدانەیان دەکەین. ئەمە سیاسەتێکی ژیرانە نییە".
ئوربان روونیشی کردەوە کە دروستکردنی تێلەندی نێوان سنووری ھەنگاریا و سربیا درێژەی ھەیە و ئاشکراشی کرد کە تێلەندەکە رێگری لە لێشاوی گەورەی پەنابەران لەسەر تورکیاوە دەکات و زیاتر گوتیشی: "ھەروەک پێشتریش گوتمان، ھاوپێچ لەگەڵ رێککەوتننامەکە لەگەڵ تورکەکان، دەبووایە ئەم تێلەندە زووتر دروستکرابایە. مرۆڤەکانی نەمسا و ئەڵمانیا بە ئاسوودەیی دەخەون. چونکە ھەنگارییەکان سنوورەکانی دەرەوەی ئەورووپا دەپارێزن".