Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
به‌رلین - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ جاری دووه‌م دووچاری له‌رزین بووه‌وه.
ئه‌نگێلا مێركڵ له رێوڕه‌سمی پێدانی نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به وه‌زیری نوێی دادی ئەڵمانیا، كریستین لامبریشت كه له كۆشكی بلڤیو سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ستی به له‌رزین كرد، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیدا خۆی كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ربه له‌رزینه‌كه‌ی بگرێت.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ هاوكات ئه‌و ئاوه‌ی ره‌تكرده‌وه كه دوای له‌رزینه‌كه‌ی بۆی هێنرا.
له‌رزینی ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ جاری دووه‌م له میدیای ئه‌ڵمانیا ده‌نگی دایه‌وه و بووه جێی پرسیار له‌سه‌ر ته‌ندروستی.