Erbil Başay
23 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2016
بەرلین
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئانگێلا مێرکڵ رایگەیاند کە ئەڵمانیا و تورکیا بە ھەماھەنگی ھاوبەش بەرەنگاری داعش دەبنەوە.
مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بەرلین کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد. مێرکڵ لە کۆبوونەوە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: "ھەردوو وڵات جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆزم کردووە. ئیتر بە چڕی بەرەنگاری داعش دەبینەوە و بە ھاوبەشی جموجۆڵ دەکەین".
راوێژکاری ئەڵمانیا گوتیشی: "دەستپێکردنی قۆناغی چارەسەری سیاسی بۆ شەڕوپێکدادانەکانی سووریا، پەیامێکی ئۆمێدبەخشە بۆ پەنابەران".
مێرکڵ ئاماژەی بەوەش دا کە لە کۆبوونەوەکاندا بێجگە لە رەوشی عێراق تاوتوێ چالاکییەکانی پەکەکە و بەرەنگاربوونەوە دژی پەکەکە کراوە و راشیگەیاند پێویستە بێ مەرج قۆناغی سیاسی دەست پێ بکات و رەوشی ناوچەکە ئاسایی بێتەوە، بۆ ئەوەی گەنجان بە ئومێدەوە بڕواننە ئایندە.
راوێژکاری ئەڵمانیا لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە بە تێر و تەسەل باسی قەیرانی پەنابەران کراوە و جەختی لە پیلانی ئەندامێتی تورکیا لە ئەورووپا کردەوە کە لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا تورکیا و یەکێتی ئەورووپا لەسەری رێکەوتبوون.