Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دوا پێشهاتەکانی قەتەر، عەرەبی زنجیرەیەک پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدا.
سەرکۆمار ئەردۆغان، لەبارەی دوا پێشهاتەکانی قەتەرەوە، بە دوای یەکدا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و میری کوێت، شێخ سەباح ئەحمەد ئەسەباح و شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعوود ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییەکاندا باس لە گرنگی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە کراوە، هەروەها جەخت لە گرنگی هێورکردنەوەی بارگرژییەکان کراوە بە رێگاچارەی دیپلۆماسی و گفتوگۆ.
زانراوە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمبارەیەوە بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەکانی.