Rabi es-Sukkeri,Zeynep Tüfekçi,Hemın Othman Mohammed
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
قاهیره - AA
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قاهیره، هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له میسر ئاگاداركرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستیی له په‌رستگاكانی ئه‌و وڵاته‌دا كه مه‌سیحییه‌كان بكرێته ئامانج .
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پێشتر له شوێنه‌كانی مه‌سیحییه‌كاندا هێرش ئه‌نجامدراوه، له‌به‌رئه‌وه ره‌نگه دووباره هێرش ئه‌نجامبدرێته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا داوا له‌و هاووڵاتییانه‌ی ئه‌مریكا كراوه كه له میسر نیشته‌جێن ئاگاداربن و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه تا ده‌رچوونی دووه‌م روونکردنەوە له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكاوه له‌و وڵاته سه‌ردانی شوێنه ئایینیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قاهیره نه‌كه‌ن.
پێش هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی 26ی ئایاری شاری مینیا كه قبتیهكانی كرده ئامانج و به هۆیه‌وه 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشه‌كه راگەیاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هاووڵاتییانی خۆی له‌و وڵاته ئاگاداركردبووه‌وه.