Kasım İleri
28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2020
واشنتۆن - AA
سيناتۆرى كۆماریخواز له ويلايەتى باشوورى كارۆلينا لە ئەمريكا، ليندسى گراهام، داواى لە سەرۆكى وڵاته‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كرد له ئيدلب ناوچەی دژە فڕين رابگه‌یه‌نن.
گراهام له پێگه‌ی خۆی له ئینته‌رنێت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا رایگه‌یاند: ''جیهان به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ كارێك ته‌ماشای له‌ناوبردنی ئیدلب ده‌كات له لایه‌ن ئه‌سه‌د، ئێران و رووسیاوه''.
گراهام باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆییه و، رایگه‌یاند: ''ئه‌سه‌د كه له لایه‌ن ئێران و رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێت پێویسته ئه‌و هێرشه دڕه‌ندانه راگرێت''.
- ''ته‌واو دڵنیام كه جه‌نگی سووریا به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی ده‌گات''.
گراهام ده‌ستخۆشی له ده‌ستوه‌ردانی توركیا كرد له ئیدلب و، رایگه‌یاند: ''ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌ی دژه فڕین له ئیدلب رابگه‌یه‌نێت بۆ رزگاركردنی ده‌یان ژن، پیاو و منداڵی بێ تاوان له‌و مه‌رگه ترسانه‌كه''.
راشیگه‌یاند: ''به‌ڕێز سه‌رۆك (تره‌مپ)، راگرتنی ئه‌و كۆكوژیه و به‌رگرتن له قه‌یرانی مرۆیی كه هه‌ڵاتنی ملیۆنان په‌نابه‌ر له سووریاوه پشێویه‌كی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشتیمانیماندایه. ته‌واو دڵنیام كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌توانێت دژ به رووسیا، ئێران و ئه‌سه‌د بوه‌ستێته‌وه، به كشانه‌وه‌ی ئه‌وان جه‌نگ له سووریا به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بگات''.