Aşkın Kıyağan
04 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2022
پراگ-AA
دوای ئه‌وه‌ی كه رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوار پارێزگای ئۆكراینای لكاند به خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه، نۆ ئه‌ندامی ناتۆ بانگه‌وازیان كرد هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكه‌شی ئۆكراینا بكرێت.
هه‌ریه‌ك له چیك، ئێستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، مه‌كدۆنیای باكوور، مۆنتینیگرۆ، پۆڵه‌ندا، رۆمانیا و سلۆڤاكیا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا داوایان كرد سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ هاوكاریی ئۆكراینا بكه‌ن دژی رووسیا.
ئه‌و وڵاتانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پشتیوانیی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر رووسیادا، دا‌واشیان كردووه مۆسكۆ ده‌ستبه‌جێ له‌و به‌شه‌ی خاكی ئۆكراینا كه داگیری كردووه بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها بانگه‌وازیان كرد سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكه‌شی ئۆكراینا بكه‌ن.
رۆژی ٣٠ی ئهیلوول رووسیا هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیای به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خسته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی داواكاریی وڵاته‌كه‌ی بۆ بوونه ئه‌ندامی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی خێراكراو، واژووكرد.