Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
چالاكێك به‌ناوی لینا ئەشامی ده‌نگی تراجیدیای حه‌له‌ب به‌ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د و هاودهستهكانیهوه به جیهان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت،"له‌ئێستادا له حه‌له‌ب، له‌به‌رامبه‌ر جینۆسایدێكداین. ره‌نگه ئه‌مه دواین گرته‌ی ڤیدیۆیی من بێت".
لینا ئەشامی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گرته‌ی ڤیدیۆیی و تۆماری ده‌نگی بڵاوده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگیی خۆی بشكێنێت سه‌باره‌ت به حه‌له‌ب.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو راگه‌یه‌نرا کە رژێمی سووریا حه‌له‌بی كۆنترۆڵكردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه‌ی كوشتووه، لینا ئەشامی گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت، "داوا لەهه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م كه ده‌نگی من ده‌بیستێت. له‌ئێستادا له حه‌له‌ب، له‌به‌رامبه‌ر جینۆسایدێكداین. ره‌نگه ئه‌مه دواین گرته ڤیدیۆیی من بێت. زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س كه دژی دیكتاتۆریی ئه‌سه‌دن، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتندان. به‌پێی زانیاریی چالاكه‌كان، رژێم و هاوده‌سته‌كانی له‌و شوێنانه‌ی كۆنترۆڵیانكردوون، زیاتر له 180 كه‌سیان كوشتووه. لێره هیچ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ژیان نییه. هه‌ر بۆمبێكی نوێ، واتا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێ. حه‌له‌ب رزگاربكه‌ن، مرۆڤایه‌تی رزگاربكه‌ن".
لینا له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی ناردووه رایگه‌یاندووه، رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی دژی خه‌ڵكی سڤیلی شارەکە به‌كارهێناوه.
ناوبراو رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی فیرده‌وس و بوستان ئەلقهسڕ غازی كلۆریان به‌كارهێناوه و عه‌مباره‌كانی خۆراك و سووته‌مه‌نی و چاره‌سه‌ری پزیشكی هیچیان تێدا نه‌ماوه و رۆژ به‌ڕۆژ دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.