Dildar Baykan
05 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە بارەی کۆبوونەوە یان کۆنەبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی کە لە مانگی حوزەیران بۆ ئەورووپا ئەنجامیدەدات، گوتی "ھیوا و چاوەڕوانیم بەو ئاراستەدایە".
بایدن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سپی دەربارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامیدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە لە مانگی حوزەیراندا بەشداری لە لووتکەکانی G7 لە بەریتانیا و ناتۆ لە بەلجیکا دەکات، رۆژنامەنووسێک پرسیاری کرد کە "ئایا لە سەردانەکەتاندا بۆ ئەورووپا لەگەڵ پوتین کۆدەبنەوە؟". لە وەڵامدا گوتی، "ھیوا و چاوەڕوانیم بەو ئاراستەدایە".
- "ئەوەی دەتوانین بۆ ھیندستان بیکەین دەیکەین".
لەلایەکی دیکەوە بایدن، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە ھاوکارییان بۆ ھیندستان ناردووە کە لەم دواییانەدا ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی جیددی رووی لە ھەڵکشان کردووە گوتی، "ئەوەی دەتوانین بۆ ھیندستان بیکەین دەیکەین".
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیاری ئایا ڤاکسینی ئهسترازێنێكا کە لەبن دەستیاندایە بەسەر چی وڵاتێک دابەشیدەکەن، ئەوەی راگەیاند کە گفتوگۆکانیان لەسەر ئەم بابەتە ھێشتا بەردەوامە و لەئێستادا زانیاری ورد نادات.