Zana Natık Kerem
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەنراوێکدا، رووداوەکەی دوێنێ شەممە کە تیایدا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ھێرشیانکردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک، ئیدانە و سەرکۆنە کرد و جەختی لەوەکردووە کە پاڵپشتیی لە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
لە راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا ھاتووە "دڵمان لەگەڵ قوربانییانی پەلامارەکەی دوێنێ شەممەیە و پاڵپشتی لە ھاوڕێ و دۆستمانمان لە ھەرێمی کوردستان دەکەین".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردن لە ھێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە پابەندین بە پێکەوەکارکردن بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاسایش لە ناوچەکە".
دوێنێ شەممە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی مەتینا لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە پەلاماردران و لە ئاکامدا، پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەیش برینداربوون.