Hakan Çopur
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن نیگەرانی خۆی دەربڕی لە تەشەنەسەندنی ھێرشەکانی دژە سامییەت لە وڵاتەکەیدا و رایگەیاند کە ئەم ھێرشانە قبوڵکراو نین.
بایدن لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستە سەر تەشەنەسەندنی ھێرشەکانی دژە سامییەت لە ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا تەشەنەسەندنی ھێرشەکانی ئەم چەند ھەفتەیەی دوایی بە "قبوڵنەکراو" و "پێچەوانەی بەھاکانی ئەمریکا" لەقەڵەم دا و ئاماژەی بەوە دا کە ڕێگە نادەن ھیچ ئەمریکییەک بەھۆی بەھای ئایینی و باوەڕەوە ھەڕەشەی لێ بکرێت.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکادا بڵاو کراونەتەوە لەگەڵ ئەنجامدانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە ژمارەیەک ناوچەی ئەمریکا ھەڕەشەکردن و ھێرشکردن بۆ سەر جولەکەکان زیادی کردووە.