Şeyma Uzundere
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ١٧٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ١٧٠ ملیۆن و ١٥٧ هه‌زار و ٤٠٨ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٣٤ ملیۆن و ٢٢ هه‌زار و ٦٥٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ٢٧ ملیۆن و ٧٢٩ هه‌زار و ٢٤٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزبەندی دووه‌م و به تۆماركردنی ١٦ ملیۆن و ٣٩٢ هه‌زار و ٦٥٧ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.
له توركیا پێنج ملیۆن و ٢٢٨ هه‌زار و ٣٢٢ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تا ئێستا سێ ملیۆن و ٥٣٨ هه‌زار و ٨٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥١ ملیۆن و ٩٩٦ هه‌زار و ٣٠٣ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.