Furkan Naci Top,Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌سینا – AA
له میانی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكدا له چوارچێوەی مانگرتنی گشتیی کە وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌دژی سیاسه‌تی سک گوشین له یۆنان بەڕێوەدەچێت، گرژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس لێكهوتهوه.
هه‌زاران كرێكار له سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی داكۆكیكردن له مافه‌كانی كرێكاران له ناوجه‌رگه‌ی شاری ئه‌سینا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا.
كرێكاران كه له دژی سیاسه‌تی سک گوشین به‌هۆی قه‌یرانی ئابووریه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی و له دژی حكوومه‌ت دروشمیان ده‌گوته‌وه.
له كاتێكدا خۆپیشانده‌ران به بەردەم بارهگاكی فیدراسیۆنی ده‌ستپێشخه‌رانی یۆنان‌دا تێده‌په‌ڕین تووشی ئه‌و به‌ربه‌ستانه بوون كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه داندراون و هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس. له ئاكامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌ستی له لایه‌ن تیمه‌كانی هێزی ئاماده‌باش خۆپیشاندانه‌كه گرژی لێكهوتهوه.
پۆلێكیش له خۆپیشانده‌ران به بۆیاغكردنی ته‌لاری وه‌زاره‌تی دارایی كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت نیشاندا.