Ömer Faruk Yıldız
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
كوالالامپور - AA
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای كاره‌ساتی سروشتی و رووداوه لهناكاوهكان، روونكردندنهوهیهكی له‌باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییانی گه‌رده‌لووله‌كه‌ی فلیپین بڵاوكرده‌وه کەتیایدا هاتووه "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ئورسولاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 16 كه‌س".
گه‌رده‌لووله‌كه له دوورگه‌ی پانا روویداوه و زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی جاپیز، ئیلۆلۆ و لهیتا دروستكردووه.
گه‌رده‌لوولی ئورسولا به پله‌ی سێ ریزبه‌ند کراوە و خێراییه‌كه‌ی 190 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا. به‌هۆی ئه‌م خێراییه زۆره‌وه ستوونەکانی كاره‌با و دره‌خته‌كانی سه‌ر شه‌قامی هه‌ڵكه‌ندوه و ژماره‌یەكی زۆر سه‌ربانی ماڵانیش با بردويهتی.
گه‌رده‌لوولی ئورسولا هەروەها باران بارینی به‌لێزمه و لافاوی لێكهوتهوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه گیریان خواردبوو له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوای هاوكارییان كرد و تا ئێستا 10 هه‌زار كه‌س گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
فلیپین ساڵانه رووبه‌ڕووی 20 گه‌رده‌لوول و زریانی کەمەرەیی ده‌بێته‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌ی ناچالاك و ژماره‌یه‌كی زۆریش گڕكانی هه‌یه، بهمهۆیانهوه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین مه‌ترسی كاره‌ساتی سروشتی له‌سه‌ره.