Mümin Altaş
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
ئه‌بوزه‌بی – AA
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سبه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ دوبه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، واژوو له‌سه‌ر ١٢ رێككه‌وتننامه‌ی لێكجیاواز له بواره‌كانی وه‌ك وه‌به‌رهێنان، بازرگانیی، به‌رگریی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و ته‌ندروستییدا بكرێت.
له میانی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌دا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و جێنیشی ئه‌بوزه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید ئال نهەیان و كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات، رێوڕه‌سمی واژووكردن له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه و لێكتێگه‌یشتنه‌كان بۆ ئه‌ردۆغان و نهەیان رێك بخرێت و به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه واژوو له‌سه‌ر ١٢ رێككه‌وتننامه بكرێت كه رۆڵی ئه‌رێنیان ده‌بێت له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له‌نێو رێككه‌وتننامه‌كاندا یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌ماهه‌نگی له بواری وه‌به‌رهێنان، پڕۆتۆكۆڵی هه‌ماهه‌نگیی له بواره‌كانی میدیا و راگه‌یاندندا، نامه‌ی نیاز بۆ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی به‌رگریی شارستانیی، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی گواستنه و هاتوچۆی وشكانی و ده‌ریایی، راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بۆ ده‌ستپێكردن به دانوستانه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی ئابووریی به‌رفراوان ده‌بیندرێن.