Hasan Esen
24 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2021
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، لیز تروس ئاشكرای كرد، زانیاریی هه‌ڵه‌یان داوه‌ته په‌رله‌مان و رای گشتیی سه‌باره‌ت به‌و فڕۆكه‌یه‌ی كۆمپانیای بریتیش ئێروه‌یز كه له ساڵی ١٩٩٠ له میانی داگیركردنی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له كوێت نیشته‌وه و سه‌رنشینانی قۆڵبه‌ستكران و كۆمپانیای هێڵه ئاسمانییه‌كه‌یان پێشوه‌خت ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و نووسراوانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌رشیڤی نیشتمانیی بڵاو كراونه‌ته‌وه، كاتێك كه داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، باڵیۆزی ئه‌و ده‌مه‌ی به‌ریتانیا له عێراق له نیوه‌شه‌ودا، راپۆرتی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناردووه. ئه‌م زانیارییه دراوه‌ته هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌كیی MI6 و وه‌زاره‌تی به‌رگریی، به‌ڵام كۆمپانیای بریتیش ئێروهیزی لێ ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه لیز تروس نامه‌یه‌كی ناردووه بۆ په‌رله‌مان و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و كاته زانیاریی هه‌ڵه‌یان داوه‌ته گه‌ل و په‌رله‌مانتاران و رایگه‌یاندووه "ئه‌م شكسته مایه‌ی قبوڵكردن نییه و هه‌ر بۆیه داوای لێبوردن له په‌رله‌مان ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوو له‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه ره‌ت بكاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن فڕۆكه‌كه بۆ مه‌به‌ستی هه‌واڵگریی به‌كارهێنراوه.
یه‌كێك له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه، باری مانهرز له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی پی ئه‌ی (Press Association)، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه باوه‌ڕی به كاربه‌دستان نییه و رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بریتیش ئێروەیزی بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی به‌كارهێنابێت، با دانی پێدا بنێت".
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بۆ مه‌به‌ستی هه‌واڵگریی به‌كارهێنراوه
رۆژی یه‌كی ئابی ١٩٩٠ فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای بریتیش ئێروه‌یز به گه‌شتی ژماره BA149، به‌رله گه‌یشتنی به دوایین وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی كه كوالا لمپور بوو له كوێت نیشتبوویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی وه‌ربگرێت.
به‌ڵام فڕۆكه‌خانه داخرابوو، سه‌رنشینان و ستافی فڕۆكه‌كه قۆڵبه‌ست كرابوون، هه‌ندێكیان به‌ره‌وڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپ بووبوونه‌وه و ئه‌و سهرنشینانهشی كه ئاماژه به‌وه ده‌كرا به‌ره‌وڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسیی بوونه‌ته‌وه له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا، ئازاد كرابوون.