Adham Kako,Levent Tok,Mohamad Misto,Muhammet Ali Kemal
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات\ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما كه دوایین خاڵه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه، به چه‌كی كیمیایی ، ٤٠ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌ژماری تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه له ئه‌نجامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له شارۆچكه‌ی دوما كه دوایین خاڵه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بێت، ٤٠ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانی دیكه‌ش به‌هۆی گازهكهوه ته‌ندروستییان تێكچوو.
پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزببێتەوە .
هێزه‌كانی رژێم له دوێنێوه ده‌ستیان به هێرشی چڕ بۆ سه‌ر دوما كردووه‌ته‌وه و له رۆژی ١٩ی ئاداردا به گازی كلۆر په‌لاماری شارۆچكه‌كه‌یان دابوو.