Eşref Musa,Adham Kako
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئیدلیب/ئه‌نقه‌ره - AA
له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانیهوه، یازده‌هه‌مین كاروانی هاووڵاتیانی به‌زۆر راگوازراو گه‌یشته ریفی خۆرئاوای ئیدلیب و حه‌له‌ب.
راگواستنی زۆره‌ملێ كه له 22ی ئاداردا ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌كه گوازراونه‌ته‌وه 43 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به گه‌ره‌نتی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چن لایه‌نه‌كان پێیگه‌یشتوون، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه كه ناوچه‌كانی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌لات ده‌گرێته‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.
شه‌ش هه‌زار و 395 كه‌س كه ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی و خێزان و ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه پێكهاتبوون كه ده‌یانویست ناوچه‌كه جێبھێڵن، به 129 پاس ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی نێو یازده‌هه‌مین كاروان دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه پارێزگای حه‌مای ناوه‌ڕاستی سووریا، له‌وێوه گه‌یشتنه ریفی ئیدلیب و خۆرئاوای حه‌له‌ب، كه له ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێمدایه.
به‌هۆی پڕبوونی ناوه‌نده‌كانی په‌نابه‌ری كاتیه‌وه، ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه له قوتابخانه و مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌كه نیشته‌جێكران.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه هه‌ندێ له ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنی سه‌ربه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د یاوه‌ری كاروانه‌كه‌یان كردووه.