Erbil Başay
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
به‌رلین – AA
له ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ ویلایهتەکانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالا له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه، ١٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كۆبلێنز رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه له ناوچه‌ی ئاهروهیلهر له ویلایه‌تی راینلاند-پلاز گیانیان له‌ده‌ست داوه كه لافاوه‌كه به توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، گه‌یشتووه‌ته ٩٠ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌ترسی ئه‌وه خراوه‌ته روو كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی قوربانییان زیاد بكات و تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٦١٨ كه‌سیش له‌و ناوچه‌یه بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه له زۆر شوێن له‌و ناوچه‌یه ته‌زووی كاره‌با پچڕاوه و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن كار ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاو له ژماره‌یه‌كی زۆریش له شه‌قامه‌كان کۆبۆتەوە.
به‌هۆی لافاوه‌وه له باكووری راین ڤێستفالا'یش ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌م جۆره ژماره‌ی قوربانییانی لافاوه‌كان له ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته ١٣٣ كه‌س.