Ihvan Radoykov
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
سۆفیا- AA
له بولگاریا دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت شكستی هێنا، له ماوه‌ی ساڵێكدا سێیه‌م هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌وڵه‌كانی پارتی سۆسیالیستی بولگیاریا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، له ٤٦هه‌مین خولی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی بولگاریا كه دوای هه‌ڵبژاردنه گشتییه پێشوه‌خته‌كانی ١١ی تهمووز پێكهێنرا، شكستی هێنا.
پارتی سۆسیالیستی بولگاریا كه له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی بولگاریادا كه له ٢٤٠ كورسی پێكدێت، فراكسیۆنێكی هه‌یه، ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی راده‌ستی سهركۆمار، رومێن رادێڤ كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له لایه‌ن رادێڤ-ه‌وه راسپێردرا.
سه‌ركرده‌ی پارته‌كه، كۆرنێلیا نینۆڤا، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن پارته‌كانی دیكه‌ی نێو په‌رله‌مانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ نه‌كراوه، به‌ڵام له‌پێناو رێگرتن له سه‌رله‌نوێ چوونی وڵات به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هه‌رچییه‌ك له توانایاندا بووبێت ئه‌نجامیان داوه، ئه‌گه‌رچی سه‌ركه‌وتووش نه‌بووبن له‌و كاره‌دا.
لای خۆیه‌وه رومێن رادێڤ ستایشی هه‌وڵه‌كانی پارتی سۆسیالیستی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی پارته‌كه به‌رپرسیارانه بووه، راشیگه‌یاند: "به داخه‌وه وڵاته‌كه‌مان جارێكی دیكه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌چێت".
پێشتریش هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارتی "هاووڵاتییان له پێناو پێشكه‌وتنی بولگاریای ئه‌ورووپی (GERB)"، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، بۆیكۆ بۆریسۆڤ و "گه‌لێكی به‌م شێوه‌یه هه‌یه" به سه‌رۆكایه‌تی كه‌سایه‌تی نمایشكار، سلاڤی تریفۆنۆڤ كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانن، لە پێکهێنانی حکوومەت شكستی هێنابوو.
سه‌ركۆماری بولگاریا به‌ر له بڕیاردان له سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی بۆ جاری سێیه‌م و دواجار، به پارتی سۆسیالیستی بولگاریا دابوو.
- لە بولگاریا، سێیەمین ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە ماوەی ساڵێکدا
لە بولگاریا، لە ٤٥مین و ٤٦مین خولی پەرلەمان کە لە ٤ی نیسان و ١١ی تەمووز پێکھێندرا، بەھۆی رێکنەکەوتنی ھێزە سیاسییەکان ھێشتا کابینەی حکوومەت پێکنەھێنراوە.
بەپێی دەستووری وڵاتەکە، لە رێگەی ئەو مەرسوومەی کە سەرکۆمار، رومێن رادێڤ بڵاویدەکاتەوە، دەبێت پەرلەمان ھەڵبوەشێتەوە و وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیندرێت.
سەرکۆماری بولگاریا، پێشتر رایگەیاندبوو بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی ئابووری و سیاسیی وڵاتەکە، پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت کات دەدات بە پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی بوودجەی نوێی وڵاتەکە پەسەند بکەن وتێپەڕێنن.
ھاوکات، ھەفتەی رابردوو پەرلەمانی بولگاریا بریاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری لە ١٤ی تشرینى دووەمی پەسەند کرد و ٢١ی تشرینی دووەمی بۆ گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکە دیاریکرد.
چاودێرانی سیاسیی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری ھەیە سەرکۆمار ھەمان رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری بکات.