İhvan Radoykov,Hemın Othman Mohammed
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
سۆفیا - AA
ئه‌و سه‌رباز و پێداویستیه سه‌ربازیانه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پێداگریی ئه‌تڵه‌نتیك و به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سنووری رۆژهه‌لاتی ناتۆ ره‌وانه‌ی بولگاریا كران، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری بولگاریاوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه 120 سه‌رباز و پێنج زرێپۆشی جۆری برادلی سه‌ربه 4ـه‌مین لیوای زرێپۆش و 4ـه‌مین فرقه‌ی پیاده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، هێنراونه‌ته بنكه‌ی نۆڤۆ سیلۆ و، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌یه‌كه‌م كاریان كردووه.
له گوتارێكیدا كه له مه‌ڕاسیمی پێشوازی له سه‌ربازه‌كان رێكخرابوو، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بونیاتی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری بولگاریا، یۆردان یاردانۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی بولگاریدا مانۆڕ و مه‌شق و راهێنانی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كان، موقەدەم جه‌یسن سابۆت، باسی له‌وه كرد كه كاره‌كانی مه‌شقی هاوبه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونی ئه‌مریكایه به‌و به‌هایه‌ی ده‌یدات به هاوپه‌یمانانی له‌بواری به‌رگریدا و، گوتی: "له سایه‌ی ئه‌و كارانه‌وه پەیوەندی نێوانمان په‌ره‌ده‌سێنێت و پێده‌گات. له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی هاوپه‌یمانانماندا پێشتر له عێراق و ئه‌فغانستان ئه‌ركمان راپه‌ڕاندووه. ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاربین له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌ورووپادا".
سابۆت باسی له‌وه كرد كه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ی هاتوونه‌ته بولگاریا دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ له بنكه‌ی نۆڤۆ ئه‌ركیان راپه‌ڕاند، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پاشان سه‌ربازانی دیكه به‌هه‌مان شێوه جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگری بولگاریاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، گه‌وره‌ترین مانۆڕ كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی نێو بنكه‌ی نۆڤۆ سیلۆ به‌شداری ده‌كه‌ن ناوی "Saber Guardian 17" ده‌بێت و، کە له مانگی ته‌مووزی داهاتوو بەبەشداری 40 هه‌زار سه‌رباز له21 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ بەڕێوەدەچێت.