Sami Anwar Rashad Ahmed
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە ــ AA
راگەیەندرا كە بەرەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٥ پلە بەپێوەری رێختەر دەریای ناوەڕاستی هەژاندووە.
سەرۆكایەتی ئیدارەی فریاكەوتن و كارەساتە سروشتیەكان لە توركیا (ئافاد) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە كە بوومەلەرزەكە، كاتژمێر ٠٤.٠١ بەكاتی توركیا لە دەریای ناوەڕاستی روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٢١،٧٧ كیلۆمەتر توێكڵی زەوی روویداوە و ئاماژە بەوەشكراوە، نزیكترین ناوچەی توركیا لە ناوەندی بوومەلەرزەكە، قەزای مارماریس سەربە پارێزگای پارێزگای موغڵا باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە بوو.