Büşra Selvi Öğütcen
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
کوالا لامپوور - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلە سنووری میانماری لەگەڵ بەنگلادیشى ھەژاند.
سەنتەری توێژینەوەی زەمیناسیی ئەمریکا (USGS)، ئەوەی رايگەیاند کە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بە گوڕی شەش پلە ناوچەکەی ھەژاندووە، لە دووری ١٩ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری ھاخای پایتەختی ھەرێمی چین لە سەر سنوورە بەنگلادیش لە میانمار روویداوە.
بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی ٣٢،٨ کیلومەتر روویداوە، لە وڵاتانی دراوسێشدا ھەستی پێکراوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەوتووەتەوە.