Selen Temizer
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
بڕۆكسڵ – AA
دادگای دادی ئه‌ورووپا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد ده‌تواندرێ له‌چك له‌سه‌ركردن له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كچ له كۆمپانیاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا قه‌ده‌غه بكات.
دادگای دادی ئه‌ورووپا كه باڵاترین دادگای یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه و باره‌گاكه‌ی له لوكسهمبورگه، له‌باره‌ی دوو دۆسیه‌وه بڕیاری دا كه به‌هۆیه‌وه ژنانی موسڵمان به‌هۆی له‌چك له‌سه‌ركردن له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له ئه‌ڵمانیا له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتووه: "قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره هێمایه‌ك كه گوزارشت له بیروباوه‌ڕێكی ئایینی، فه‌لسه‌فی و سیاسیی بكات له شوێنی كاردا، به پێویست ده‌زاندرێت بۆ ئه‌وه‌ی بێلایه‌نی نیشان بدات به‌رامبه‌ر كڕیاره‌كان و به‌مه‌یش رێگه ده‌گیرێت له لێكتێنه‌گه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه داوه كه پێویسته خاوه‌نكاریش به‌پیر ئه‌مه‌وه بێت و دادگا نیشتمانییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپایش له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا ره‌چاوی ئه‌مه بكه‌ن.