Sayed Khodaiberdi Sadat
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
كابوڵ – AA
دانوستانه‌كانی ئه‌فغانستان كه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به توندتیژییهكانی ئه‌فغانستان كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامن ساڵی رابردوو ده‌ستی پێ كرد و له شوباتی ٢٠٢١ وه‌ستێندران، دیسانه‌وه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ستیان پێ كرده‌وه.
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی باڵای ئاشته‌وایی نیشتمانی ئه‌فغانستان، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا له سەرەتای ده‌ستپێكردنه‌وه به دانوستانه‌كان رایگه‌یاند كه پێكدادانه‌كان له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامن و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ژیان به ناخۆشی ده‌گوزه‌رێنن.
عه‌بدوڵڵا به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه كێشه‌كان به شه‌ڕوشۆڕ چاره‌سه‌ر ناكرێن، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته هه‌م حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و هه‌م بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ری سیاسیی و كۆتایی هێنان به پێكدادانه‌كان و بۆ ئه‌مه‌یش هه‌ردوولا پێویستیان به لهخۆبردوویییه.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سیاسی تاڵیبانیش له قه‌ته‌ر، مۆڵڵا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر به پێویستی ده‌زانێت گه‌لی ئه‌فغانستان به یه‌كڕیزی كار بكات و سیسته‌مێكی ئیسلامی به‌هێز بكه‌وێته كار كه ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.