Rewa Mahmut Hasan
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2017
واشنتۆن-AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، شان سپایسەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئاسایی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری نوێی ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی کۆچبەری نایاسایەوە، هەوڵی رەوانە کردنەوەی بەکۆمەڵ نییە، بەڵکو بڕیارێکی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیە بۆ پاراستنی سنوورەکانی باشوووری وڵاتەکەی.
شان سپایسەر ئاماژەی بەوەدا کە بۆ یەکەمجار ئەمڕۆ وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاری خۆیانی ئاشکرا کردووە لەبارەی ئاسایشی سنوور و ئاسایشی گشتی و بەو پێیە نزیکەی ١٢ بۆ ١٣ ملیۆن کۆچبەری نایاسایی رەوانەی دەرەوە دەکرێنەوە کە تاوانبارانیشیان لەنێو دایە و هەڕەشەیان بۆسەر خەڵك هەیە و زۆربەیان خەڵکی ئەمریکای ناوەڕاستن.
گوتەبێژی کۆشکی سپی دووپاتیشیکردەوە کە بڕیارەکە پشتگیری کۆمارییەکان و دیموکراتەکانیش بەدەست دەهێنێت چونکە سوودی بۆ ئاسایشی هاووڵاتییان هەیە.