Hakan Çopur
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی رایگەیاند: "سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) رایگه‌یاند، به هۆی په‌لاماره‌كانی تاڵیبان-ه‌وه، دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنەوەکە ئه‌نجام ناده‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، ئیدانه‌ی په‌لاماره خوێناوییه‌كانی دوێنێی كابولی پاته‌خت و ویلایەتی پەروان باکووری رۆژهەڵاتی ئه‌فغانستان كراوه كه کوژرانی ٤٨ كه‌سی لێكهوتهوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌مریكا به‌توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره ترسنۆكانهكانی تاڵیبان ده‌كات كه گه‌لی ئه‌فغانستانی كردووه‌ته ئامانج. سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڕوونی رایگه‌یاندووه، تا تاڵیبان به‌رده‌وام بێت له‌و جۆره په‌لامارانه، دانوستانی ئاشتییان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام نادات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له راگه‌یه‌نراوێكی جیاوازدا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كانی كردووه.
دوێنێ له دوو په‌لاماری خۆكوژیدا كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-ه‌وه له كابول-ی پایته‌خت و ویلایەتی په‌روان ئه‌نجامدران، ٤٨ كه‌س کوژران.
په‌لاماری یه‌كه‌م به‌یانیی دوێنی له ویلایەتی په‌روان ئه‌نجامدرا و کە له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردندا بوو كه به به‌شداریی سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی به‌ڕێوه‌چوو، په‌لامارێكی خۆكوژیی ئه‌نجامدرا و کوژرانی ٢٦ كه‌س و برینداربوونی ٤٢ كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
راگه‌یه‌نرا ئه‌شره‌ف غه‌نی به سه‌لامه‌تی له په‌لاماره‌كه رزگاری بووه و زۆرینه‌ی قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ش خه‌ڵكی مەدەنین.
هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌میش خۆكوژێك له‌به‌رده‌م كه‌مپێكی سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی به‌رگرییدا كه ده‌كه‌وێته نزیك چوارڕیانی شا مه‌سعود و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابول، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ٢٢ كه‌س کوژران و ٣٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه زۆربه‌ی قوربانییانی پهلامارەکەی دووه‌میش خه‌ڵكی مەدەنین.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هه‌ردوو په‌لاماره‌كه راگەیاندبوو.