ئیستەنبوڵ – AA ھەواڵی تایبەت
كەمال ئۆزتورك
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وێنەی رووداوەکانی سوریا سەلماندی کە سوپای سوریا بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو ھێرشی بۆ سەر گەل ئەنجام داوە، ھەندێ لە یاساناسانی نێودەوڵەتی کە رۆڵیان لە پرسە جیاوازەکانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بینیوە، بەشداریان لە لێکۆڵینەوەکانی لیژنەکەدا کردووە.
دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سوریا و دەستگیرکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن سوپای سوریا و ئەشکەنجەدان و کوشتنیان لە زیندانەکانی رژێم، ٥٥ ھەزار وێنەی نزیکەی ١١ ھەزار تەرم لەلایەن سیزەر و ھاوکارەکانیەوە گیراون، دواتر ئەوانە بۆ دەرەوەی سوریا ھەڵاتوون، پاشان دیداریان لەگەڵ کراوە، یەکێک لەو کەسانەی دیداری لەگەڵ ئەنجامداون راوێژکاری شاژنی ئینگلتەرا سێر دێسمۆند دی سیلڤایە.
دی سیلڤا پارێزەری ناوداری نێودەوڵەتی لەساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن سکرتێری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆفی ئەنانەوەراسپێردرابوو بۆ سەرۆکایەتیکردنی دادگای تایبەتی بە لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی توندوتیژیان لەشەڕی سیرالیۆندا ئەنجام داوە.
دی سیلڤا لەساڵی ٢٠١١ توانی سەرۆکی لیبریا چارلێس تایلۆر بەتاوانی ھەڵگیرساندنی شەڕی لاھای بخاتە زیندانەوە.
ھەروەھا راوێژکارێکیتری شاژنی ئینگلتەرا بەناوی پ.سیر جێۆفری نایس یەکێکە لەو ئەندامانەی بەشداری لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی سوریا دەکا.
نایس یەکێک بوو لەو دادوەرانەی بەشداری لە دادگای سزای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی یوگوسڵاڤیای پێشوو کردووە. نایس لە دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی یوگوسڵاڤیا سلۆبۆدان میلۆسۆَڤیچ لەدادگای سزای نێودەوڵەتی بەشداری کردوە.
ھەروەھا پ.داڤید م. کارنێ لە لایەن سکرتێری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆفی ئەنانەوە کرا بەیەکەم پارێزەری دادگای تایبەتی تاوانەکان، دواتر پۆستەکەی بۆ سیلڤا بەجێ ھێشت، پێشتریش لەبارەی سەرۆکی پێشووی لیبریا دۆسیەی ئامادە کردبوو.کارنێ ھەروەھا زانیاری دابوو بۆ دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی جەنگی سوریا.
ھەندێ لە پسپۆرانی پزیشکی دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر وێنەکانی ئەشکەنجەدانی گیراوانی زیندانەکان دەکەن، د.ستوارت .ج.ھامیلتۆن پزیشکی دادوەری وەزارەتی ناوخۆی ئینگلتەرا و سوسان بلاک پرۆفیسۆری زانکۆی دوندێ بەشداریان لە لێکۆڵینەوەکان کردوە.