بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بەبێ ئەوەی ئێران بەشداری بکا، کۆنفرانسی جنێڤ٢ ساز دەکرێ.
مارتن نەسیرکی، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان بەبیری ھێنایەوە، کە مۆن بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەکان خزمەت بە پڕۆسەی چارەسەری قەیرانی سوریا بکەن، داوایکردووە ھەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوەی مۆنترۆ بەشداری بکەن. بەو ئامانجە بانگھێشتی ئێرانیش کرابوو.
نەسیرکی ، هەروەها ئاشکرایکرد: مۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران وتووێژی کردووە و ئێرانییەکانی رازیکردووە پشتگیریی لە راسپاردەکانی جنێڤ ١ بکا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو