25 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا رێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له له سه‌دا ٣٨ه‌وه دابه‌زیووه بۆ له سه‌دا ٢٨.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هێزی ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆشكی سپی سه‌رنجی خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی وڵاته‌كه‌ی له ئێستادا باشه و له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا رێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینی پۆزه‌تیڤ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له له سه‌دا ٣٨ه‌وه دابه‌زیووه بۆ له سه‌دا ٢٨.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان له نیویۆرك له سه‌دا ٥٠ كه‌می كردووه و رێژه‌ی مردنیش به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه له سه‌دا ٤٠ كه‌م بۆته‌وه، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تۆماركردنی حاڵه‌ته پۆزه‌تیڤه‌كان له لویوزیانا له له سه‌دا ٢٥ه‌وه كه‌م بۆته‌وه بۆ له سه‌دا ١٥. له ١٨ ویلایه‌تی دیكه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان كه‌می كردووه.