Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یڤد بێرناردی وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند كه له‌ئێستادا به‌وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
تره‌مپ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "ده‌یڤد له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه كارێكی ناوازه‌ی كردووه. ئێستاش بێ ئارامانه چاوه‌ڕوانین وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به فه‌رمی بۆ په‌سه‌ند بكرێت".
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی 2018دا وه‌زیری ناوخۆی پێشووی ئه‌مریكا، رایان زینكی له پۆسته‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه، بێرناردی ته‌مه‌ن 49 ساڵ به‌وه‌كاله‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كه راسپێردرا.
بێرنارد له ساڵی 2006 بۆ 2009 وه‌ك راوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاری كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تێكه كه به‌شێكی زۆری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی بهرپرسیارێتییهكانیدایه.