Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60ی به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی كۆشكی سپی به "كاتی تایبه‌ت" ناوزه‌ند كردووه.
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی، دزه‌ی به به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی سێ مانگی رابردووی تره‌مپ كرد بۆ میدیای ئه‌مریكا.
به‌پێی بانگه‌شه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی Axiosی ئه‌مریكی كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ كه پێویسته هه‌موو رۆژێك له كاتژمێر 08:00 - 11:00 به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌دا بكات له ئۆفیسی ئۆڤاڵ، به‌ڵام تا كاتژمێر 11:00 نایه‌ته ئۆفیس، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌شی ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر 06:00 له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت.
تره‌مپ هه‌موو به‌یانیه‌ك نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر "كاتی تایبه‌ت" له به‌شی نشینگه‌ی كۆشكی سپی به‌سه‌ر ده‌بات، له‌و ماوه‌یه‌شدا ته‌ماشای ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌كات، رۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه، له‌سه‌ر تویته‌ر كات به‌سه‌ر ده‌بات و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک كه‌س ئه‌نجام ده‌دات.
مادده‌ی "كاتی تایبه‌ت"ی به‌رنامه‌كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی نووسینگه‌كه‌یه‌وه بۆ به‌رنامه‌كه زیادكراوه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی تره‌مپ زۆر بێزاربووه له به‌رنامه‌ی رۆتینی سه‌رۆكایه‌تی.
سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كه گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز راگه‌یه‌ندراوێكی ئاراسته‌ی Axios كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سارا ساندەرز باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و كاتانه‌ی تره‌مپ له چوارچێوه‌ی "كاتی تایبه‌ت" بهسهریاندهبات به شێوه‌یه‌كی سوودبه‌خش به‌كاری ده‌هێنێت و هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ خاوه‌نی ستایلێكی رابه‌رایه‌تی جیاوازه به‌راورد به‌وانه‌ی پێشوو و ئه‌نجامه‌كانیش ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و كاتانه زۆربه‌ی كاته‌كانی له كۆبوونه‌وه و چالاكییه پلان بۆ داڕێژراوهكانه و ئه‌وه‌یش هاوكاره له‌وه‌ی ببێته پڕبهرههمهترین سه‌رۆكی مێژووی هاوچه‌رخ".