Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
له یه‌كه‌م میتینگیدا له دوای رووداوی خۆپیشاندانه‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستی له شاری شارلۆتیسڤیل كه گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی لێكهوتهوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هێرشی كرده سه‌ر میدیای وڵاتەکەی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کە سه‌رۆك شاره‌وانی شاری فۆینكسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا، گریگ ستانتۆن كه داوای له سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردبوو دوابه‌دوای رووداوه توندوتیژیه‌كانی شارلۆتیسڤیل كۆبوونه‌وه‌ی كراوه ئه‌نجام نه‌دات، به‌ڵام تره‌مپ میتینگه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و له 20 خوله‌كی یه‌كه‌می میتینگهكهیدا باسی له‌و لێدوانانه‌ی كرد كه به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه ره‌خنه‌ی لێگیرابوو، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی میدیای ئه‌مریكی كرد.
دۆناڵد تره‌مپ میدیای وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به "نادادپه‌روه‌ر" ، "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ گرووپه نهفرینهكان" و "به‌ش به‌شكردنی وڵات" و، گوتی: "كاتی ئه‌وه هاتووه درۆكانی میدیای ساخته و هه‌ڵه ئاشكرا بكه‌ین و، دژ به دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگا بووه‌ستینه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیدانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو خۆپیشاندانه ره‌گه‌زپه‌رستیه‌كانی شارلۆتیسڤیلی كردووه، به‌ڵام میدیا لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به توندوتیژی و ره‌گه‌زپه‌رستی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و، گوتی: "ئه‌مانه (میدیا) كه هیچ دروست نین، كه‌سانی زۆر خراپن".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و میدیایه‌ی لێدوانی قورسی داوه، به هۆی ره‌خنه‌كانه‌وه كامێراكانی داده‌خات و مه‌یدانی میتینگه‌كه جێده‌هێڵێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی میتینگهكهیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسی له گرژییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا كرد كه له‌مدواییانه‌دا رووی له هه‌ڵكشان كرد و، گوتی: "سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون، ده‌ستیكردووه بهڕێزگرتنمان. ره‌نگه له په‌یوه‌ندییه‌كاندا پێشهاتێكی ئه‌رێنی رووبدات".
دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرت كه دژ بە دروستكردنی دیوار ده‌بنه‌وه له نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیكدا و به‌وه تۆمهتنباری كردن كه ئاسایشی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و، گوتی: "ئه‌گه‌ر به هۆی بوودجهشهوه حكوومه‌ت ناچاربێت ئه‌و بابه‌ته دابخات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دیواره بنیات ده‌نێین".
له لایه‌كی دیكه‌وه، به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به تره‌مپ له شاره‌كه، پۆلیسی ویلایەتی ئه‌ریزۆنا گازی فرمیسكڕێژی به‌كارهێنا.