Muhammet Ali Kemal
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
هانۆی - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و هاوتا ڤیێتنامییەکەی، نگویەن خوان فوک سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وڵاتیان کرد.
بینالی یڵدرم لە گوتەیەکدا بەر لە کۆبوونەوەکە، ئاماژەی بەوەکرد کە گەلی تورکیا زۆر بە باشی شارەزای ئەو خەباتە قارەمانانەیەیە کە گەلی ڤیێتنام لە بەرگرییکردن لە وڵاتەکەیان ئەنجامیانداوە و ئاشکرای کرد پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی ١٩٧٨دا دامەزرێنراون.
بینالی یڵدرم باسی لەوەشکرد هەر لەو کاتەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڤیێتنامدا لەسەر بنەمای دۆستایەتی و رێزگرتنی یەکتری بووە و گوتی: ''ئەو وڵاتە وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراو و بەهێز لە باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا دەبینین. لە نێوان ئێمە و ئەواندا کە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە لەیەکتر نزیکین، دەرفەتێکی ناوازەی هاریکاریی هەیە''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ شاندێکی گەورەدا سەرانی ڤیێتنامیان کردووە و جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە هەردوولا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بوارانە بکەن کە ئەگەری هەیە بتوانن هاریکاریی تیادا ئەنجام بدەن.
بینالی یڵدرم ئاشكرای کرد سەردان و کۆبوونەوەکانیان گرنگیی بەرچاوی لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڤیێتنامدا هەیە.