Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
له یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن به‌چڕی باس له قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
نووسینگه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند كه تره‌مپ و جۆنسن رۆژی هه‌ینی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیران جۆنسن-دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی نێوان ئه‌مریكا و شانشینی یه‌كگرتوو كرایه‌وه. له پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی شانشینی یه‌كگرتوو له ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندییه ئابوورییه دووقۆڵییه‌كانیان به‌خێرایی به‌هێز بكه‌ن".